روسیا : کۆشکی کرملین داهاتی ساڵانەی ڤلادمیر پۆتنی ئاشکراکرد

کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) لە راگەیەنراوێکدا، داهاتی ساڵانەی (ڤلادمیر پۆتن) سەرۆکی وڵاتەکەی ئاشکراکرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی كۆشكی كریملن، ڤلادمیر پۆتین لە ساڵی رابردوودا (نۆ ملیۆن و (700) هەزار) روبلی کە دەکاتە نزیکەی (130) هەزار دۆلار، داهاتەکەی بووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، پوتن خاوەنی دوو شوقە، دوو گەراج و سێ ئۆتۆمبێلە.

بەپێی یاساییەک لە روسیا پێویستە، ساڵانە داهات و سامانی بەرپرسانی پلە باڵای وڵات بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.

Back to top button