کۆشکی سپی: ترەمپ و ماکرۆن لەبارەی ئاڵۆزبونی رەوشی دەریای ناوەڕاست نیگەرانن

کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هاوتا فڕەنسییەکەی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست راگەیاندووە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا ئەنجامداوە، سەرۆکی هەردو وڵات نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزبونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی هەردوو وڵات هاوڕابون لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە.

Back to top button