ده‌زگایه‌كی ئه‌ڵمانی فێڵێكی نوێی داعش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

لە دوا ڕاپۆرتی ھەواڵگریدا تایبەت بە داعش و تاكتیكەكانی، سەرۆکی دەزگای زانیاری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، “داعش کەسانی فێڵباز و شارەزای ئاینی بەكار دێنێت بۆ بەھێزكردنی سەرچاوە مرووییەكانیان، ئەوانە ئەتوانن مێشکی گەنجان بشۆنەوە كارێگەری ئاینی توندئاژۆیان لە سەر دروست بكەن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تەمەنیان 13 یان 14 ساڵه‌”.

‎هانس جۆرج ماسن رۆژی پـێنجشەممە لە بەرلین بە ڕۆژنامەوانانی راگه‌یاندووه‌، داعش بە هاوشێوەی بزوتنەوە ڕادیکاڵەکانی پـێشووی وەکو کۆمۆنیستەکان و نەتەوەپەرستەکانی ئەدۆڵف هیتلەر هەوڵ دەدەن ئەو ھەرزەكارانە فریو بدەن کە خواستیان هەیە لە باوک و دایکیان و کۆمەڵگەکەیان یاخی بن.

سەرۆکی دەزگای زانیاری ناوخۆی ئەڵمانیا دەشڵێت، “ئەو شارەزایانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتـیەکان خۆیان لەو كوڕ و كچانە (مندالانە) نزیک‌دەكەنەوە و وایان لێدەکەن گرنگی بە ئاینی ئیسلامی بدەن و پاشان وردە وردە بەرەو توندڕەویـیان دەبەن”.

16215578_1240090812737662_359777073_n

‎سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ نموونه‌ی به‌ کچێـکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک مەغریبی هێنایه‌وه‌ کە ناوی “سەفیەیە ” و تەمەنی 16 ساڵە، لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوو لە وێستگەی شەمەندەفەری هانۆڤەر پـۆلیسێـکی بەرچەقۆ دابوو. هەروەها کوڕێـکی عێراقی تەمەن 12 ساڵ کە لە مانگی دوازدەی ڕابردوو هەوڵی دابوو دوو بۆمب لەو شارۆچکەیە بتەقێنێتەوە.

‎هانس جۆرج ماسن سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ گوتیشی، نزیکەی 20% ی ئەو 900 کەسەی مەزەندە دەکرێت لە ئەڵمانیاوە پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبێت لە عێراق یان لە سوریا ئافره‌تانن، تەمەنیان له‌نێوان 13 ساڵ و 14 ساڵە لە پرۆسەیەكی میشك شورینەوە و تێكدانی ھزی ئاینی پەروەردە كراون.

Back to top button