پێشنیارێکی ئەمریکا لە دژی ئێران شکستی پێهات

 

لە دوای هەوڵێکی زۆری ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بڕیارنامەی قەدەغەی کڕینی چەک لە لایەن ئێرانەوە ، بەڵام پرۆژە پێشنیار کراوەکە شکستی پێهات و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆکۆنفرانسیدا هاودەنگی ئەمریکا نەبوون و لایەنگریان لە ئێران کرد .

پرۆژەی پیشنیار کراوی ئەمریکا بۆ بۆردەوامی قەدەغەی کرێنی چەک لە لایەن ئێرانەوە  شەوی هەینی  چووە دەنگدانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش و شکستی پێهات .

 

لە کۆبوونەوەکەدا 15 وڵاتی ئەندام کە بە شێوەی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بەرێوە چوو 2 دەنگی ئەرێ درا بە پرۆژەکەی ئەمریکا و هەر خۆی ئەمریکا و دومینیکن دەنگی بەڵێیان دا .

 

11 دەنگی بێلایەن تۆمار کرا و چین و روسیاش دەنگی نەخێریان پێدا و بە شێوەیەک ڤیتۆی بڕیارەکەیان کرد لە بەرژەوەندی ئێران

Back to top button