بەرهەم ساڵح من ئامادەنیم لەبەر کێشەی کورد کە ١٠٠ ساڵە چارەسەر نەکراوە نانی خۆم ببڕم
بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پشکییەکێتی لە وەڵامی نامەی ژمارەیەک نووسەر و چالاکوانی مەدەنی دەلێت من ئامادەنیملەبەر کێشەی کورد نانی خۆم ببڕم کە ١٠٠ ساڵە کێشەکە چارەسەر نەکراوە.
سالار مەحمود راوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندووە لە پاش دەست بەکار بوونی بەرهەم ساڵح ژمارەیەک رۆژنامەنووسو نووسەر لە نامەیەکدا داوای هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ماددەی ١٤٠ و کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا بدات، بەرهەمساڵح لە وەڵامی نامەکەدا بە گوێیدا چرپاندم کە نانی خۆی نابڕێت لە پێناو کێشەیەک کە ١٠٠ ساڵە چارەسەر نەکراوە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەنوسێکی نزیک لە بەر هەم ساڵح ئاشکرای کردووە بەرهەم سالح ئاستی پابەندی خۆی بەو بەڵێنە پاراستووە کە بەئێران و لایەنە شیعەکانی دابوو لە سەرەتای کاندید بوون بە ئامانجئ پشگگیری کردنی. ئەو پەیامە کۆد دارەی ئەو رۆژنامە نووسە پەیوەندیبە بێدەنگ بوون کار نەکردنی بەرهەم ساڵحەوە هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا.