پەرلەمانتارێکی عێراقی : رووبەڕووی قەیرانێکی داڕمانی ئابووری بووینەتەوە
سامر زوبیان، ئەندامی کوتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق، ڕاشکاوانە باسی شکستی ئابووری عیراق دەکات و دەنووسێت ئەگەر پەرلەمان چاودێری چڕی نەبێت بە سەر حکومەتەوە ئەوا عێراق بەرەوە هەڵدێر دەچیت .
ئەو ئەندامەی کۆتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ، پەرلەمانی عێراق بە گشتی و سەرۆکی پەرلەمان بە نابەرپرسیار دەزانێت و پەی وایە ئەوان توانایی و دەسەڵاتی وەیان نییە چاودێری وردی داهات و ئابووری عێراق بکەن .
هاوکات زوبیان ڕایگەیاندووە ، محەممەد حەلبووسی بۆی نییە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دوا بخات و یاسا ڕێگای پێنادات وە ڕەنگە ئەو هۆکارەش بێت عێراق کەوتۆتە ئەو دۆخەوە
لە کۆتایی دا ئاماژە بەوە دەکات ناکرێت بە بیانووی “کۆرناوە ” هەموو ژیان ڕابگرین و عێراق بەرەو هەڵدێر دەرین و ڕادەستی گەندەڵکارانی کەیین