بە هەوڵی حکومەت نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرا، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین کرایەوە

 

گوتە بێژی تەندروستی ڕانیە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕ فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند بە هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی ناوچەکە نەخۆشخانەیەکی فریا کەوتنی خێرا کراوەتەوە و بە گۆڕانکاری سەردەمیانە لە خزمەت هاووڵاتیاندایە .

 

تەها مەهدی گوتی : پرۆژە بە خێرایی زۆر و بە کەل و پەلی سەردەمیانە بە تێچووی چل ملیۆن دینار تەواو بووە و توانای وەرگرتنی 18 نەخۆشی لە بەشی فرایکەوتنی خێرا دا  هەیە .

 

هاوکاتیش باسی لە نۆژەن کردنەوەی نەخۆشخانە گشتی رانیە کرد و گوتی ئەویش لە ماوەی مانگێکدا تەواو دەبێت و حکومەتیش  بڕی 480 ملیۆن دینار هاوکاری پێشکەشکردووە

Back to top button