بەرزترین پلەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێردا لە عیراق تۆمار کرا

 

لە راگەیاندرواێکی تایبەت بە 24 کاتژمێری تووشبووانی کۆرۆنا ، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات 4 هەزار و 293 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

76 کەس هەر لەو ماوەدا گیانیان لە دەست داوە .

 

18 هەزار و 295 پشکنین بۆ گومانلێکراوان ئەنجام دراوە و لەو ڕێژەیە 4 هەزار و 293 کەس وەک تووشبووی نوێ تۆمار کراون

 

تووشبووەکان زۆرترینیان لە بەغدان کە زیاتر لە هەزار تووشبوون، دوای ئەویش بەسرە، کەربەلا، واست و بابل دێن. ئێستا ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراو لە عێراق گەیشتووەتە 172 هەزار و 583 تووشبوو.

 

Back to top button