گەشتە ئاسمانییەکان لە هەولێرەوە دەستپێدەکاتەوە

 

دەست پێکردنەوەی گەشتەکان لە نێوان هەولێر و ئەورووپا مەرجدار دەبێت بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە .

گەشتەکان لە 20 ئەم مانگەوە دەست پیدەکات و یەکەم گەشت بۆ نەمسا دەبێت .

 

مەرجەکانی گەشت کردنی لە لایەن فڕۆکەوانی نەمساوی بریتین لەو خاڵانەی خوارەەوە .

گەشتیاران دەبێت هەڵگری پاسپۆرت یاخود نیشتەجێی ئەو وڵاتانەن بن کە گەشتی بۆ دەکەن.

-دەتوانێت گەشت بکات  هەڵگری ڤیزە لە حاڵەتی نەخۆشی، بە مەرجێک پشتگیریی نەخۆشخانەکەی بخاتەڕوو.

– هەڵگری ڤیزەی بازرگانی لە حاڵەتی بازرگانی، بەمەرجێک پشتگیریی لایەنی بەرامبەر بخاتەڕوو.

– ترانزێت.

 

هاوکات فڕۆکەوانی نەمسا ڕایگەیاندووە پێویستە لەسەر گەشتیاران کە راپۆرتی پشکنینی کۆرۆنایان نێگەتیڤ بێت و کۆنتر نەبێت لە 48 کاتژمێر بۆ کاتی گەشتەکە، بەپێچەوانەوە لەسەر خەرجیی خۆیان 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێن.

Back to top button