بە توندی ڕێگری لە پێشێلکاری و قاچاغی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/وەزارەتی-دارایی-و-ئابووری.jpg)
د. كهمال تهیب، بەڕێوەبەری گشتی باجەكان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “بە پێی یاسا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی كردووە بە ڕێکخستنەوەی کاری دەروازە سنوورییەکان و گومرگەکانو هاوکاتیش وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ راسپێردراون بە دانانی میکانیزم و ڕێکخستنی کارەکانی ئەم بەڕێوبەرایەتییە لە خاڵە گومرگییەکان
بەڕێوەبەری گشتی باجەكان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دان بەوە دادەنێت بۆشایی لە بەرێوەبردنی یاساکاندا هەبووە و بە قاچاغ کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە ، بەڵام بە پێی ئەو دەسەڵاتەی ێیان دراوە بە توندترین شێوە لە دژی پێشێلکاری و بە قاچاگ بردن لە رێگەی بەرپرسانەنەوە دەوەستنەوە .
هەروەها گوتی : له ههر دەروازەیەك قاچاخی ههبێت، به راپۆرتێك ئاشكرای دهكەن و ڕەوانەی ئەنجومەنی وهزیران و وهزارهتی دارایی و ناوخۆی دەکەن .