مستەفا کازمی لە جیات دان نان بە شکستەکانی هەڕەشە دەکات
مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا بە بۆنەی دەرچوونی خولی پێگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ هەڕەشە لەو کەسانە دەکات کە خۆپیشاندانەکانی عێراق بە لارێدا دەبەن
مستەفا کازمی وەک وتاری هەمیشەیی خۆی گوتی : عیراق هیج ڕێز و شكۆیەكی نییە ئەگەر هاووڵاتیان ڕێزلێگیراو نەبن و شكۆیان نەپارێزرێت، بۆیە دەبێت هاووڵاتی هەست بە ئاسایش و هێمنی بكات، كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئازاڕ و زوڵم بۆتەوە
بەڵام چاودێرانی بواری سیاسی و ئابووری لەمبارەوە ڕایدەگەیەنن ، مستەفا کازمی بە خوێندنەوەی سایکۆلۆژیای تاکی عێراقی و بە ڕەچاوکردنی هونەری فەساحەتی کەلامی ڕاستییەکان چەواشە دەکات و دان بە شکستەکانیدا نانێت کە بەڵینی دابوو لە ماوەیەکی کەمدا گوزەرانی هاووڵاتیان بەرەوە دۆخێکی گونجاو بەرێت و هەر هیچ نەبێت کارەبایان بۆ دابین کات .
چاودێرانی عەرەبی پێیان وایە کازمی توانایی ڕیکلامی ڕاگەیاندنی زیاترە تا مەیدانی کرداری سیاسی ئابووری عێراق و بە هەڵخڕانی ئیحساسی و رێزگرتن لە مێرمنداڵێک کەم و کوڕیەکانی دەشارێتەوە