لاهور جه‌نگی بۆ كونسولی ئێران لە ‌سلێمانی: ئێران هه‌زاران قاسم سولیمانی هه‌یه‌ بۆیه‌ سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ره‌

 

دوای ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێری پزیشكیه‌ و ته‌ندروستی باشه‌ ئه‌مڕۆ مه‌هدی شوشتری كونسولی ئێران له‌ سلێمانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فرنی له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لاهور جه‌نگی به‌ ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ به‌یانی كاتژمێر 10ـی به‌یانی بەڕێز مەهدى شوشترى كونسولی ئێران له‌ سلێمانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی لاهورجه‌نگی.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و وڵاتی ئێران تاوتوێكران هه‌روه‌ها كونسولی ئێران ته‌واوی ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ هاوكاری كردنی یه‌كێتی و ناردنی هاوكاری ته‌ندروستی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.

له‌به‌رامبه‌ردا لاهور جه‌نگی سوپاسی كونسولی ئێرانی كرد و رایگه‌یاند ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌لكێكی پاك و دڵسۆزی تێدایه‌ سه‌رده‌كه‌وێت و له‌ ئێستادا ئێران هه‌زاران قاسم سولیه‌مانی هه‌یه‌، بۆیه‌ سه‌رده‌كه‌وێت و دۆستانیان له‌بیر ناكه‌ن

Back to top button