په‌كه‌كه: له سنوری سلێمانی 7 چه‌كدارمان له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه كرانه ئامانج
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌ك له سنوری سلێمانی له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا كرانه ئامانج، كووشتنی دوو سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه به جلی مه‌ده‌نی له چیای گۆیژه‌و و كوشتنی هه‌ڤال دیار غه‌ریب له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بۆردوومانكردنی سه‌یرانگای كونه ماسی و پێشتریش داخستنی باره‌گاكانی پارتی ئازادی كوردستان نزیك له په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی گومانی له‌سه‌ر یه‌كێتی زیاد كردووه كه سیخوری به‌سه‌ر په‌كه‌كه كردوه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا.
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – یەرەکەی سەر بە پارتیی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە له باره‌ی كوژرانی حه‌وت چه‌كداری په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایاگه‌یاندووه كه له سنوری شار باژێر حه‌ت چه‌كداری په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها په‌كه‌كه ناو وێنه‌ی كوژراوانی په‌كه‌كه‌ی ئاشكرا كردوو له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه یارمه‌تی چه‌كدارانیان كردووه‌و په‌كه‌كه به وڵات پارێز ناوی بردوون.
ئەو حەوت کەسەی لە هێرشەکەدا کراونەتە ئامانج
– سونگول دیلمان ناسراو بە (ئۆزگور کوردستان) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
– ئارەزوو مووحەمەدی ناسراو بە (بێریوان تاقەدار) لە 2016 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
– دۆزگین عومەر ناسراو بە ( رۆژبین گوڵناز) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
– ئەسرین خەلیل ناسراو بە (شیلان شۆڕش شاهۆز) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
– دیلان مەحموود ناسراو بە (وەژین دۆغان کوردستان) لە 2017 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
– فەرهاد خدر لەکی ناسراو بە (رێزان کوردستان) لە 2015 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
– مەدینە شێخۆ ناسراو بە (ئەیلەم جودی) لە 2018 بەشدارە لە ریزەکانی پەکەکە و لە 07-08-2020 گیانی لەدەستداوە.
کوژرانی ئەو ئەندامانەی پەکەکە لە رۆژی حەوتی ئەم مانگە بووە کاتێک فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەی قامیشی شارباژێڕیان لە نزیک چیای باڵۆسە بۆردوومانکرد. ئەو کەسانەی کوژراون حەوت کەسیان گەریلان، دوو کەسیشیان سڤیلن کە یەرەکە بە وڵاتپارێز ناویان دەبات و لەو کەسانەن کە یارمەتیی پێشکەش بەو هێزانە دەکەن و مەرج نییە چەکدار بن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش لایه‌نگرانی په‌كه‌كه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان درێژ ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا سیخوڕی به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌وه كردووه‌و كوژراون.