جۆ بایدن ده‌بێ سنورێك بۆ ئه‌ردۆگان دابنێین و تێی بگه‌یێنین كه‌ هه‌ڵه‌یه‌و باجه‌كه‌شی بدات

دوای ئه‌وه‌ی توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆگان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌ربازی كرد به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژئاواو باشووری كوردستان کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌ردۆگان دابندرێت و باجی هه‌ڵه‌كانیشی بدات.

جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی له‌ باره‌ی دۆزی كورد و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان له‌ ناوچه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆر نیگەرانم لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان. دەبێ کورد بەشداری پێبکەین لە پرۆسەی سیاسیدا و، پاڵپشتی تەواوی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بکەین و شکست بە ئەردۆغان بھێنین”.

هه‌روه‌ها كاندیدی دیموكراته‌كان گوتیشی من پێموایە دەبێت بەتەواوی سیاسەتمان بەرامبەر ئەردۆغان بگۆڕین. ده‌بێ تێی بگه‌یێنین ئیتر سیاسەتی ئێمە ئەوەیە کورد دەیانەوێت لە پرۆسەی سیاسیدا بەشداربن و بۆ ماوەیەکیش لە پەرلەمان و سیاسەتدا بەشداربوون، وه‌ پێویسته‌ بەڕوونی پێی بڵێین ئیدی ئێمە پاڵپشتی لە سەرکردایەتیی ئۆپۆزیسیۆن دەکەین. دەبێ ئێمە تێیبگەینین ھەڵەیە و دەبێ باجەکەشی بدات”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت، دوایین شت کە من داوا لە ئەردۆغان دەکەم لەبارەی کوردەوەیە. ئەمە دوا شتە و پیشتریش دووجار لەبارەی کورد کۆبوونەوەم لەگەڵیدا هەبووە، ھیشتا ئەوەش کۆتایی نەھاتووە. پێموایە ئەمانە کارێکی زۆریان دەوێت بۆئەوەی پێکەوە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا یەکبگرین و بیر لەوە بکەینەوە؛ چۆن کارەکانی ئەردۆغان لەناوچەکە قەتیس بکەین، بەتایبەتی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و پەیوەست بە نەوت و زۆر بابەتی دیکە، کە ماوەیەکی زۆری دەوێت، وەڵامەکە ئەوەیە: بەڵێ من نیگەرانم”.

جۆو بایدن ئاشکرای دەکات پێشتریش وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوو جار بەتایبەتی لەسەر پرسی کورد لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەتەوە، بەڵام وەک دەڵێ: ئەو پرسە ھیشتا زیندووە و چارەسەر نەبووە. بایدن دەڵێ ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، ھەموو ئەو بابەتانە لەگەڵ تورکیا یەکلایی دەکاتەوە.

Back to top button