سبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌چێته ئاستانا
خواكوڕك
بڕیاره سبه‌ی دوو شه‌مه 23/1/2017 كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانه‌كه‌ی ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ریه‌كه له نوێنه‌ری روسیا و ئه‌مریكا و توركیا و ئێران و سوریا له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ن.
باڵوێزی ڕووسیا لە واشنتن داوەتێكی فەرمیی ڕووسیای پێشكەشی تیمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمەریكا كردبوو بۆ بەشداری لە گفتوگۆكانی ئاستانا، به‌ڵام ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێت ته‌نها له‌رێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی خۆی له‌و وڵاته به‌شداری ده‌كات.
ئیداره تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه رایگه‌یاندووه، واشنتن هیچ شاندێكی فەرمی بۆ كۆنگرەكە نانێرێ، بەهۆی سەرقاڵی وڵاتەكە بە ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات، ته‌نها اڵوێزی ئەو وڵاتە لە ئاستانا نوێنەرایەتیی واشنتن دەكات و لە كۆنگرەكە بەشدار دەبێت.
له ئێستاشدا ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رژێمی ئەسەد و مۆسكۆ و ئەنكەرە و تاران بەشداری گفتوگۆكان دەكەن، هه‌روه‌ها بەریتانیا بە ئاستێكی لاواز و تەنیا نوێنەری حكوومەتی وڵاتەكە بۆ كاروباری سووریا گاریس بایلی بۆ كۆنگرەی ئاستانا دەنێرێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی كوردیه‌وه له سوریا تا ئێستا هیچ هێزێكی سیاسی كوردی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێ نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی په‌یه‌ده خۆی به جێ نفوزێكی زۆری ناوچه كوردیه‌كان ده‌زانێ له رۆژئاوای كوردستان.