وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم: سبه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌نمی له جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگرت، سبه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یێنێت كه لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناخی دووەمی پارەی جووتیاران لە بەغداوە دەگاتە هەولێر
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران راگەیاند، سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێت، جووتیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان سەردانی سایلۆ بکەن، هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی دیكه‌ش له هه‌مان كاتدا پاره‌كه دابه‌ش ده‌كرێت..
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه كه ئەو پارەیەی سبەی دابەش دەکرێت قۆناخی یەکەمە و بەو جووتیارانە دەدرێت کە لە 14 و 15 و 16ی مانگی حوزەیراندا گەنمیان رادەست کردووە و بڕەکەشی دوو ملیار دینارە، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ههرجووتیارێک زووتر گەنمی رادەستی سایلۆ کردبێت زووتر پارەکە وەردەگرێت.