په‌كه‌كه‌ له‌ شنگاڵ به‌رپرسێكی ئاینی ئێزدیدیه‌كان ده‌ڕفێنێت

دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ شنگاڵی كۆنتڕۆلكرده‌وه‌ په‌كه‌كه‌ چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كی له‌ نێو شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دامه‌زراند كه‌ تا ئه‌مڕۆش له‌و ناوچانه‌ ماون و تا ئێستاش هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ دانیشتوانی شنگال و ده‌وروبه‌ری شنگاڵن، وه‌ك مه‌ترسیه‌ك بۆسه‌ر خه‌لكی ناوچه‌ ده‌بیندرێن، له‌م چوار چێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ به‌رپرسی ماڵی ئێزدیان له‌ خانه‌سۆر له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ وه‌ دسه‌تگیر كرا.

سەعید زەرۆ، بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان لە چیای شنگال  له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی ماڵی ئێزیدیان له‌ خانه‌سۆر رایگەیاند ”  ئاسایشی پەکەکە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شێخ سەعید دەخیل یوسف، مجێوری قوبەی شێشمس و بەرپرسی دەستەی ئایینی سەر بە ماڵی ئێزدییان لە ناحیەی خانەسۆر دەستبەسەر کرد به‌ تۆمەتی هاندانی خەڵکە بۆ خۆپیشاندان لەدژی بوونی پەکەکە لە شنگال.

هه‌روه‌ها بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییانراشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر داواكاری خۆمان به‌رده‌وامین و كه‌ هه‌موو گرووپه‌ نا عێراقیه‌كان له‌سه‌ر خاكی شنگاڵ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌ خۆپیشاندانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.

بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان هەروەها دەڵێ “وەکو وەڵامدانەوەش بۆ ئەم هەنگاوەی پەکەکە، ئێمە دەستدەکەین بە دەستبەسەرکردن و گرتنی هەر ئەندام و کادرێکی پەکەکە، کە بەردەستمان بکەوێت و رێگە لە جموجۆڵیان دەگرین”.

 

Back to top button