راگه‌یێندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسیی هاتوچۆی هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند رێككارێكی توندی ته‌ندروستی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و گیرانه‌به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆش یه‌كێك له‌و بهڕێوهبهرایهتیانهیه كه ده‌وامی رۆژانه‌ی به شێوه‌یه‌ك رێكخستووه كه كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتن له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه هه‌بێت و بۆیه سیته‌می ئۆن لایه‌نی بۆ نۆره‌گرتنی هاووڵاتیان په‌یره‌و ده‌كات. ئه‌مڕۆش له رێگهیێندراوێكدا داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی نۆره‌یان گرتووه ده‌توانن زوتر له واده‌ی نۆرهكهیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بكه‌ن.
به‌شی مۆڵه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌و هاووڵاتیانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین نۆره‌یان بۆ وه‌رگرتنی فۆرم گرتووه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌توانن له واده‌یه‌كی زووتر له كاتی دیاریكراو سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوولاتیانە دەکەینەوە، كه به ئۆنلاین نۆره‌یان گرتووە، بۆ وەرگرتنی فۆرم لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر و کاتی وەرگرتنیان لە مانگەکانی 8 و 9 و 10 بۆیان دیاری کراوە، كه دەتوانن لە کاتێکی زووتر سەردان بکەن، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
- ئەوانەی نۆره‌ی مانگی 8 یان بۆ دانراوە، دەتوانن رۆژی یەکشەمە 16/8/2020 سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن، له کاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 5ی ئێوارە.
- ئەوانەی نۆره‌ی مانگی 9 یان بۆ دانراوە، دەتوانن رۆژی دووشەممە 17/8/2020 سەردان بکەن و فۆرم وەربگرن، لەکاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 5ی ئێواره.
- ئەوانەی نۆره‌ی مانگی 10 یان بۆ دانراوە، بۆ وەرگرتنی فۆرم، دەتوانن لە رۆژی سێشەممە کە دەکاتە 18/8/2020 سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن و فۆرم وەربگرن.
- ئەو هاولاتیانەی نۆره‌یان تۆمارنەکردووە و بەنیازی فۆرم وەرگرتنن، دەتوانن بەبێ سیسته‌می ئۆنلاین لە رۆژی چوارشەمە 23/8/2020 سه‌ردانی بەشی مۆڵەت بکەن و فۆرم وەربگرن.