سەرۆكی ئیسرائیبل پەیامێك بۆ خەڵكی ئێران دەنێرێت

خواكوڕك

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێكی تایبەت دەنێرێت بۆ خەڵكی ئێران لە پەیامەكەدا باسی ئەوە دەكات، كە ئیسرائیل دۆستی خەڵكی ئێرانە، دەلێت، ئێمە دوژمن نین، بەڵكو دوستین، بەڵام دەسەڵاتی ستەمكاری ئێران كار دەكات بۆ دروستكردنی دوژمنایەتی و ئەم كارەشی بە ھەڵە دەزانێت.

بینامین نەتەنیاهۆ لە پەیامێكی ڤیدیۆی دا كە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی یوتیوب بڵاو كردۆتەوە دەسەڵات پارەكەتان دەدزێت بۆ پێدانی بە مرۆڤكوژەكانی وەك ئەسەد. گوتیشی بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەكانی ئێران كە داوای لەناوبردنی ئیسرائیل دەكات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆ دەبێتەوە باسی دەكات.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامە ڤیدیۆكەی بۆ خەڵكی ئێران، نەتانیاھۆ بە بیرھێنانەوەی كوشتنی كچە خۆپیشاندەرێك لە تاران لە ساڵی 2009 و ئەشكەنجەدان و سێدارەدانی خەڵك بە كرێن دەڵێت خەڵكی ئێران شایانی ئەوەن ئازادانە بژین و رێز لە داواكاری و مافەكانیان بگیردرێت و ھیواداریشە خەڵكی ھەردوولا بتوانن لە تاران و ئیسفەھان و ئۆرشەلیم قودس وتێل ئەبیب یەكتر ببینن.

Back to top button