به‌پرسێكی گۆڕان: هه‌ڵوێسته‌كانی هۆشیار عه‌بدوللا شه‌رمه‌زاری كردووین و ته‌عبیر له رای خۆی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك هۆشیار عه‌بدوللا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق هێڕشی كردۆته سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی و لاگیری حكومه‌تی عێراقه‌وه تۆمه‌تی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رایده‌گه‌یێنێت كه قسه‌كان هۆشیار عه‌بدوللا ته‌عبیر له رای كه‌سی خۆی ده‌كات و سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه.
د. سه‌یوان فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان له باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی هۆشیار عه‌بدوللا په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌یان رایگه‌یاندووه : “قسه‌كه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دیاره و هه‌ڵوێستی گۆڕانیش دیاره كە له حكوومه‌ت بەشدارە و ناكرێت قاچێكی له حكوومەت و یه‌كێكیشی له ئۆپۆزسیۆن بێت“.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سەرسوڕمانی خۆشی لەوە دەربڕی كە ئاخۆ بۆچی دەبێت هۆشیار عەبدوڵا ئەم قسانە بكات، ئه‌گه‌ر هۆشیار عه‌بدوللا نایه‌وێت پابه‌ندی سیاسه‌تی گۆڕان بێت ده‌بێـت روون بێت، هه‌روه‌ها گوتیشی ئەوەی ئەو دەیكات گوزارشت لە بۆچوونی گۆڕان ناكات، گۆڕان ئەم نەهج و بیركردنەوەیەی نییە، ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی شه‌رمه‌زار كردووه