سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر شێوه‌و كاتی دابه‌شكردنی مووچه ده‌دات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو چوارشه‌ممه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دات بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه بڕیاره تاوتوێی پرسی مووچه و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات.
به پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خوكوڕك سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی جگه له دانانی میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه بڕیاره گفتوگۆ له باره‌ی ئەنجامی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێن.
هاوكات بڕیاره سبه‌ی حكومه‌تی عێراق 320 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌مانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت.