وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندی لەگەڵ بەغدا: تا پهسهند كردنی بودجه عێراق مانگانه 320 ملیار دینار بۆ ههرێمی كوردستان دهنێرێت
دوای ئهوهی شهوی رابردوو مهسرور بازرانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پهیوهندیهكی تهلهفۆنی لهگهڵ مستهفا كازمی سهرۆك وهیزرانی عێراق ئهنجامدا و به شێوهیهكی كاتی تا كاتی پهسهندكردنی بوودجهی نوێ عێراق رێككهوتن، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندی لەگەڵ بەغدا وردەكاریی ڕێككەوتنەكەی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدرالی ئاشكرا كرد.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم له بارهی رێككهوتنی نێوان ههولێر و بهغدا راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوهو له راگهیێندراوهكهی ئاماژەی بەوە كرد، لە دوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بە مەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران، دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە و ١٢ جار گۆڕینەوەی پێشنیار و تێبینی، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال، گەیشتنە دوا قۆناغ و ڕێككەوتنەكە راگەیاندرا.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەرچەندە پڕۆسەی دانوسانەکە هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینیوە، دانوسانێکی قورس و ئاڵۆز هەبووە و لە یەک کاتدا هەوڵەکانیان هەم بۆ دابینکردنی مافە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام ”ڕێككەوتنەكە تاکو ئیقرارکردنی یاسای بودجەی ۲۰۲۱ بەردەوام دەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی ۲۰۲۱ی عێراق دەست پێدەكەینەوە“.
خالید شوانی باسیشی لەوە كردووە كە ”بەپێی ڕێككەوتنەكە، مانگانە ۳۲۰ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکرێت. ڕێككەوتنەكە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و وردبینی و میکانیزمی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارایی و ئابووری لەخۆوە دەگرێت“.
باسیشی لەوە كردووە كە ڕێككەوتنەكە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنوورییەكان لەخۆوە گرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی فیدرالی ژمارە ٦ی ساڵی ۲۰۱۹ دەبێت.
لە كۆتاییشدا سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانەی كردووە كە هاوكار و پشتیوانیان بوون و سوپاسی هاووڵاتییانی كوردستانی كردووە لە بەرامبەر پشوودرێژییان.