زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌شێكی نوێی خوێندی راگه‌یاند كه قوتابی دوو ساڵ له هه‌ولێر و دووساڵیش له وڵاتی ئۆكراینا ده‌خوێنێت
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی تازه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی ئۆكراینا راگه‌یاند و له راگه‌یێندراوێكدا كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی به رووی قوتابیاندا راگه‌یاند
به پێی نوسراوێكی كه ده‌ستی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌وتوه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕیاریدا، به‌شی زانستی ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی له كۆلیژی ئه‌ندازیاری سه‌ر به زانكۆكه‌یان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بكاته‌وه.
چشئزانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له فه‌رمانێكی زانكۆییدا، كه واژووی سه‌رۆكی زانكۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست “كوردستان24” كه‌وتووه، هاتووه: “به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی “به‌شی زانستیی ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی/ Aviation Engineering” له كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆكه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی National Aviation ی ئۆكراینی، به شێوه‌یه‌ك كه دوو ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌بێت و دوو ساڵی دووه‌میش له زانكۆی (National Aviation) له ئۆكراینا ده‌بێت”.
ده‌قی فه‌رمانه زانكۆییهكه: