لە سلێمانی ٨٥٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

لەگەل ئەوەی ئامارەکان دەری دەخەن کە لە سەر ئاستی کوردستان تووشبووانی کۆرۆنا لە سنوری سلێمانی داکشابوو بەڵام لە ئێستادا جارێکی دیکە تووشبوانی کۆرۆنا زیاد بووە و  لە بەرامبەردا ئامارەکانی چاکبوونەوەش زیادی کردووە.

 

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویوتی ، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە شاری سلێمانی 856 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

جێی باسە لە ئێستادا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە داواکاری جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان.

Back to top button