شاسوار عەبدولواحید بەملیۆنان دۆلاری خواردووە

خواكوڕك

شاسوار عەبدولواحید بەردەوامە لە قورخكاری داهاتی چاڤی لاندوو و پارەیەكی زۆری خەڵكی لە چاڤی لاند دەست بەسەر گرتووە، لەو باریەوە، جەمال حەمە ڕەشید، پارێزەری خاوەن پشكە ناڕازییەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند  رایگەیاندووە، كە ساڵانە چاڤی لاند قازانجێكی زۆر دەكات، بەڵام نادادپەروەرییەکی زۆر بەرامبەر خاوەن پەشكەكان دەكرێت، بۆیە ئێمە سكاڵامان تۆمار كردووە و دەمانەوێت لەڕێگەی دادگاوە پڕۆژەی چاڤی لاند هەڵبوەشێتەوە”.

 

پارێزەری خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند بە مالپەری باسی راگەیاندووە، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی بە پارەی خۆیان پشكیان لە پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند كڕیوە، سەرەڕای ئەوەی ساڵانە ئەو پڕۆژە گەشتیارییە قازانجێكی زۆر دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ قازانجێكی دیاریكراوی شایستە بە خاوەن پشەكەكان نەدراوە، لە كاتێكدا بەپێی یاسا دەبێت خاوەن پشەكەكان سوودمەند بن لە تەواوی قازانجەكانی ئەو پڕۆژەیە و تا ئێستاش هیچ خاوەن پشكێك قازانجی ساڵانی ڕابردووی بە تەواوی وەرنەگرتووە.

 

پارێزەرەكە هەرەشە لە خاوەن گروپی كۆمپانیای نالیا دەكات و دەلێت ئەگەر هاوپشكی لەداهاتی پرۆژەی چاڤی لاند نەكات لەگەڵ خاوەن پشكەكان ئەوە بێگومان ئێمە لە دادگادا كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم پرۆژەیە دەكەین و دەلێت، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی بە پارەی خۆیان پشكیان لە پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند كڕیوە، سەرەڕای ئەوەی ساڵانە ئەو پڕۆژە گەشتیارییە قازانجێكی زۆر دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ قازانجێكی دیاریكراوی شایستە بە خاوەن پشەكەكان نەدراوە، لە كاتێكدا بەپێی یاسا دەبێت خاوەن پشەكەكان سوودمەند بن لە تەواوی قازانجەكانی ئەو پڕۆژەیە و تا ئێستاش هیچ خاوەن پشكێك قازانجی ساڵانی ڕابردووی بە تەواوی وەرنەگرتووە، هەروەها دەلێت ئیدارەی چاڤی لاند، كارتی بەكارهێنانی یارییەكانی چاڤی لاندی بەبێ بەرامبەر بۆ خاوەن پشەكان دابین كردووە، ئێمە بە هەموو شێوەیەك ئەوە ڕەت دەكەینەوە، پێدانی ئەو كارتەش بۆ خاوەن پشكەكان لەژێر فشاردا بووە، بەڵام ئێمە قەبووڵی ناكەین، بۆیە دەمانەوێت لەڕێگەی دادگاوە پڕۆژەی چاڤی لاند هەڵبوەشێتەوە”.

Back to top button