سەعدی پیرە گەیشبینم 51 بە 49 بۆ داهاتووی كوردستان
خواكوڕك
لەدیمانەیەكی دا سەعد ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمەر كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی و لایانەكان گوتی هیچ رێكەوتنێكمان لەگەڵ پارتی نەكرووە، تەنها باسی 8 خاڵی سەرەكی لە كێشەكانی هەرێمی كوردستان كردوە، تەنها دیاریمان كردووە كە ئەمە كێشەكانی هەرێمی كوردستانە لەنێوان لایانە سیاسیەكان.
هەر لەدیمانەكەدا سەعد ئەحمەد پیرە راشی گەیاند ئەگەر لایانێك نەیەوێت بەشداری حكومەت و رێكەوتنەكان بكات، مەگەر نا هەموو كێشەكان لەگەڵ لایانەكان بەیەكەوە چارەسەر دەكەین، دەلێت كۆبوونەوەی ئێمە و پارتیش لەسەر دیاری كردنی 8 كێشە بووە، وەك سەعد ئەحمەد پیرە دەلێت ( كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان، داهاتی نەوت و دۆخی دارای كوردستان و پەیوەندی هەرێم و پارچەكانی تر، پرسی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و دروست كردنی شاندێك بۆ بەغدا لەسەر پرسی سەربەخۆی كوردستان)”.
هەر لەدیمانەكەدا سەعد ئەحمەد پیرە راشی گەیاند، ئەو كۆبوونەوانەی پارتی و یەكێتی پێدەچێت دەماری هەندێك كەسی گرتبێت بۆیە وەزیفەی من نیە لەسەر دەمارگیری خەڵكی تر لێرە قسە بكەم، ئەوەی گوتوومە ئەمە ناوەرۆكی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بووە، پارتی و یەكێتی رێكەوتنی ستراتیژیان هەڵنەوەشاندۆتەوە تا رێكەوتنی ستراتیژی تر بكەن، دەشلێت رێكەوتنی ئێمە لەگەڵ گۆڕانیش پەیوەندی بەرێكەوتنی ستراتیژی پارتی و یەكێتی وە نەبووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە لەكۆتای دیمانەكەشی دا گوتی من گەشبینم بە 51 بە 49 بۆ داهاتووی كوردستان.