فرۆكەیەكی پڕ مووشەكی ئێرانی دەستی بەسەر داگیرا
خواكوڕك
هێزە ئەمنیەكانی ئۆكرانیا بەهۆی هەڵگرتنی مووشەكی جۆڕی فارغۆت بەشێوەیەكی نایاسایی فرۆكەیەكی ئێرانی لە فرۆكەخانەی جولیانی لەكییفی یاتەختی ئۆكرانیا رادەگرن و بوار نادەن ئەو جۆڕە مووشەكە بگوازرێتەوە ئێران.
كەناڵی عەرەبیە بڵاوی كردۆتەوە كە فرۆكەیەك لە فرۆكەخانەی جولیانی لەكییفی یاتەختی ئۆكرانیا رادەگیرێت و دەست بەسەردادەگیررێت، پاش لێكۆلینەوە، هێزە ئەمنیەکانی ئۆکرانیا بۆیان دەرکەوت ۱۷ سندوقی تۆمارنەکراو لەناو فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئێرانیدان و دوای پشکنینیان دەرکەوت کە لە ناو سندوقەکاندا جۆرە موشەکێکی تایبەت کە بە ماغوت ناودەبرێتتێدایە كە بەدیکراوەو ویستراوە بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو وڵاتی ئێران ببرێن،
شایانی باسە، موشەکی جۆری فاغوت لەشەودا بۆ لێدان ئامانجەکان بەکاردێت و دەتوانێت بەبێ گرفت ئامانجی دیاری کراو بپێکێت.