حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێك له‌باره‌ی قوتابیانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئێزدی و مه‌سیحی ده‌دات

خواكوڕك

سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌ینێت، “دوابه‌دواى نووسراومان ژماره‌ 5292 له‌ 19-12-2016 ، سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ى قوتابیانى (ئێزدى و مه‌سیحی و كوردانى ڕۆژئاوا) كه‌ به‌هۆى بارودۆخى ناوچه‌كانیانه‌وه‌ ڕوویان له‌ زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كارى پێویست”.

رۆژی 19/1/2017 حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی نوسراوێكه‌وه‌ كێشه‌ی قوتابیانى (ئێزدى و مه‌سیحی و كوردانى ڕۆژئاوا) چاره‌سه‌ر ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندى دراوه‌ له‌سه‌ر :” گۆڕینی حاڵه‌تى میوانداری قوتابیانى (مه‌سیحی ده‌شتى نه‌ینه‌وا) بۆ گواستنه‌وه‌ له‌زانكۆكانى هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌كو میواندارى له‌ ئایندا ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى دانى بڕوانامه‌یان ده‌كاته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی قوتابیانی پارێزگای موسڵ و ده‌وروبه‌ری، له‌نوسراوه‌كه‌ هاتووه‌ ” قوتابیانى (مه‌سیحی ده‌شتى نه‌ینه‌وا) به‌ بێ به‌رامبه‌رله‌ زانكۆكانى هه‌رێم درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن”.

 

16237652_1353539574706887_1212928964_n

Back to top button