نهێنیه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرا ده‌بێت
خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه لێژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كی فراوان له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر ئه‌نجام داوه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بڕیارێك له‌باره‌ی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه به خواكوڕكی راگه‌یاند، لیژنەیەكی تایبەت بۆ پێداچونەوە بەپاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران پێكهێنراوە، كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا لێژنه‌كه ده‌ست ده‌كات به پێداچوونه‌وه‌ی رێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و به له‌به‌رچاوگرتنی داهاتی حكومه‌ت، رێژه‌ی لێبڕینه‌كه كه‌مده‌كرێته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندوو، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌م نرخی ئێستای به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا داهاتمان زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌سكاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا حكومه‌ت قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وتی له‌سه‌ر كه‌مبووه.