نەوشیروان مستەفا وەڵامی هێرۆ ئیبراهیمی نەدایەوە

خواكوڕك
دوای كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و پەكێتی پەیوەست بە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم, بەمەبەستی زانینی هەڵوێستی سەركردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی كۆبوونەوەكە, هێرۆ ئیبراهیم پەیوەندی بە نەوشیروان متسەفا سەركردەی دوورە وڵاتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەكات, بەڵام نەوشیروان ئامادە نیە وەڵامی داواكەی هێرۆ بداتەوە, بەو هۆیەوە نیگەران بووە.

پەیوەست بەم هەواڵە سەچاوەیەكی تایبەت لە ماڵپەری (خواكوڕك)ی راگەیاند:” لەچەند رۆژی رابردوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی پەیوەندی بە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كردووە، لەبارەی گفتوگۆكانی (پارتی‌و یەكێتی)داوای هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە.
ئەو سەرچاوەیەی (خواكوڕك) لەبارەی هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەسەر داواكەی هێرۆ ئیبراهیم , گوتی نەوشیروان مستەفا رەتیكردووەتەوەو هیچ هەڵوێستێك رابگەیەنێت تەنانەت بەجۆرێك گفتوگۆی لەگەڵ هێرۆ كردووە كە نیگەرانی زۆر لە قسەكانی بەدی كراوە, ‌و رایگەیاندووە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەرپرسەكانی تری گۆڕان قسە بكات‌و هەڵوێست لەوان وەرگرێت, لە بەرامبەر ئەو رەتكردنەوەیەو شێوازی ئاخاوتنی نەوشیراون مستەفا, هێرۆ ئیبراهیم زۆر نیگەران بووە بۆیە ئامادە نەبووە پەیوەندی بە هیچ سەركردەیەكی گۆڕان بكات.

Back to top button