هاوڵاتییهكی كورد له سێداره درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بهیانی ئهمڕۆ دووشهممه 17ی ئابی 2020، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ئەرسەلان یاسینی، تەمەن 32 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئەرسەلان یاسینی خەڵکی نەغەدە بووە و 12 ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی داپیر و باپیری خۆی دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.