چین رەزامەندی لەسەر یەکەمین ڤاکسینی کۆرۆنا دەربڕی

بەرپرسانی چین پێدانی مۆڵەتی فەرمی بۆ بەرهەمهێنانی یەكەم پێكوتە لە دژی كۆرۆنایان راگەیاند كە لە بازاڕەكانی ناوخۆ دەفرۆشرێت و بڕیارە بۆ دەرەوەش هەناردە بكرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، حکومەتی چین دانپێدانانی خۆی بەخشی بە یەکەمین ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیای CanSino Biologics پەرەیپێدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەزامەندییەکە لە 11ی ئەم مانگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری نیشتیمانی چین بەخشراوە بە ڤاکسینەکە.

پێش چین رووسیا پێكوتەی پەسند كرد و بە فەرمی بەرهەمهێنان و فرۆشتنەكەی راگەیاند و لە لایەن 20 وڵاتی ترەوە داواكاری كڕینی پێكوتەكەی پێشكەش كرا.

Back to top button