رۆژئاوای کوردستان : شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوریا و ئەمەریکا رویدا

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوریا و ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان روویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو هەیە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای سوریا، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ناوچەیەکی نزیک شارۆچکەی (تل بەراك) سەر بە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی رژێمی سوریا هێرشیان کردۆتە سەر کاروانێکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا، لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەمەریکا کوژراون.

میدیای سوریا باسی له‌وەشکرد، دوای هێرشی هێزەکانی سوریا، فرۆکەی ئەمەریکی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانیان رژێمی سوریایان لەو ناوچەیە بۆردومانکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەشدا چوار سەربازی سوریا کوژران.

Back to top button