مسته‌فا كازمی: نابینە نامەبەر لە نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق پێویستی به یارمه‌تی و هاوكاری ئه‌مریكا هه‌یه به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا نابێته وڵاتێكی نامه‌به‌ر له‌نێوان ئه‌و وڵاته و ئێران‌دا.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رۆڵی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوه، له‌ئێستاشدا عێراق پێویستی به‌و هێزانه هه‌یه به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆش نه‌بێت هاوكاریه‌كان، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی راهێنان و مه‌شق و ناردنی چه‌كه‌وه پێویستیان به‌و وڵاته ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران و گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته به ئه‌مریكا، مسته‌فا كازمی باسی لەوەشکردوە، “ئێمه یاری ناكه‌ین و نابینه نامه‌به‌ر له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا، ناكۆكیه‌كانی ئێستای هه‌ردو وڵاتیش ئه‌نجامی ململانێی چه‌ندین ساڵه، ناشیانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبونیان به ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ناو هێزه ئه‌منیه‌كان و كاروباری ئابوری و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه و لێپرسینه‌وه له شكستخواردوانی پارێزه‌رانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كردوه‌ته‌وه.
پێشتر میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردبووەوە، کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و ”پەیامی نەرم“ی بە کازمی داوە.
شەوی رابردوش شاندێكی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته واشنتن ئەوەش وەک ئامادەکاری سەردانەکەی کازمی.