سەرۆكی حكوومەت چارەسەری كێشەی ئاوی سلێمانی دەكات
بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاویی سلێمانی و چەمچەماڵ تەرخان كرا.
ئەمڕۆ سێ شەممة 18ـی ئاب، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شارۆكەی چەمچەماڵ تەرخان كرا.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕای گەیاند، ماوەیەكی زۆرە كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە و بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە خەرج بكرێت .