سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی : لەبارەی پاشەكەوتی مووچە زانیاری ئاشكرا دەكرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دوای ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق، پێویستە مووچەی سێ مانگی 2018 بە پاشەكەوت هەژمار بكرێت و مووچەی هەر مانگێك بۆ ئەو مانگە ناوزەد بكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، بە پێی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق كراوە، لە هەرێمی كوردستان دەبێت پاكانەی حیسابات بكرێت و مانگە مووچەی هەرێم لە گەل مانگە مووچەی بەغدا رێك بخرێت و بەو جۆرە ئەو سێ مانگەی ساڵی 2018 كە لە لایەن كابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە پاشەكەوت هەژمار دەكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، كە بە پێی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق ، حكوومەتی هەرێم دەبێت بە پێی سیستەمی مانگانەی عێراق ، مووچە بدات و مووچەی هەر مانگێك، بۆ ئەو مانگە هەژمار دەكرێت.
ڕوونكراوەتەوە، هەرێمی كوردستان نزیكەی 27 ملیار دۆلار قەرزارە و لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، مانگانە مووچەی دابەشكردووە و تا ئێستە یازدە مووچەی داوە و بەم نزیكانەش مووچەی تر دەدرێت و دەبێتە مووچەی دوازدە.
بە ھۆی ئەو قەرزە زۆرانەی لە ساڵانی رابردوو لە سەر هەرێم كەڵەكە بووە، زۆربەی سەرچاوە دەرەکییەکان ئامادە نین قەرزی دیکە بە ھەرێم بدەن و حکومەتیش نایەوێت چیتر باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر بکات و قەرزی زیاتر بکات ، بۆیە دەبێت خۆی لەگەل رەوشی دارایی و ئابووریی ئێستا بگونجێنێت تا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت.