بەرهەم ساڵح لە رێگری مووچەی فەرمانبەران شكەستی هێنا
دوای ئەوەی لە سلێمانیەوە گەرایەوە بۆ بەغدا بەرهەم ساڵح داوا لە مستەفا كازمی كرد لە دانووستاندنەكاندا لەگەڵ هەرێمی كوردستان داواكاریەكان زیاتر بكات، بەڵام ئەو هەوڵەی بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق شكەستی هێنا”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، لەكاتی گەرانەوە بۆ بەغدا دوای سەردانەكەی بۆ سلێمانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ مستەفا كازمی كۆبووە، هەوڵێكی هەبوو بۆ ئەوەی سەقفی داواكاریەكان زیاتر بكرێت، لە رێكەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەو بارەیەوە پەرلەمانتارێكی نزیك لە بەرهەم ساڵح پێشتر رایگەیاندبوو كە پێویستە حكومەتی عێراق خۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بكات”.
رێبوار کەریم پەرلەمانتاری بەرهەم ساڵح لە پەرلەمانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو كە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ دابەش بكات، ئەو هەوڵەی رێبوار كەریم بە پێشنیاری بەرهەم ساڵح بووە، ئەمەش بۆ تێكدانی رێكەوتنی نێوانی هەولێر و بەغدا بوو، بەڵام سەرۆكوەزیرانی عێراق راستەوخۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی گەیشتنە ئەنجامی كۆتایی رێكەوتن و بەم شێوەش بەرهەم ساڵح شكەستی هێنا”.