هێمن هەورامی: لەگەڵ یەكێتی لەسەر گۆڕینی سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕێكەوتوین

خواكوڕك
بەرپرسێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان, ئاشكرای دەكات كە لە دواین كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خاڵیان لەسەر پیتەكان داناوە و لەسەر پەیامەكەی مەسعود بارزانی ڕێككەوتوون، كە بەشێكی تایبەتە بە گۆڕینی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان.

هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان, لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “هەولێر”، ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو هەندێك بەندی تەواو بووە، “دەكرێت فراوان بكرێت و حزبی دیكەیش بەشداری تێدا بكەن”.
هێمن هەورامی گوتوشیەتی:” پارتی وەك هێزی یەكەمی براوەی هەڵبژاردنەكان چەند سیناریۆیەكی ئامادەكردووە و لە هەموو سیناریۆكاندا، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگۆڕێت “بەڵام سەرۆكی هەرێم وەك خۆی دەمێنێتەوە، هەوڵ دەدرێت چارەسەری سیاسی بۆ بدۆزرێتەوە نەك یاسایی، چونكە ئەنجومەنی شورا پێشتر ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی درێژكردۆتەوە”.
شایەنی باسە لە دواهەمین كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتـی نیشتمانی كوردستان لەیەك نزیك بوونەوەیەكی زۆر لە نێوان هەردوو حزبەكە بەدی كرا بۆ چارەسەكردنی قەیرانی سیاسی هەرێم

Back to top button