فەوزی هەریری : بە پێداگری ئەمریکا کورد بە شدار دەبێت لە دانووستانەکانی واشنتۆن و بەغدا

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا جەختی کردەوە بە بێ بەشداری نوێنەرانی کورد لە گەڵ بەغدا لە واشنتۆن دانووستان ناکات .
هەرێری کە ئیستا لە ئەمریکا و یاوەری شاندی عێراقی و کوردستانی دەکات لە دانووستانەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن گوتی : ئەمریکییەکان بە چەندین جار پێوەندی ڕاستەخۆیان بە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە کردووە بۆ ئەوەی لە دانووستانی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن ئامادە بن و لە دوای ئاگادار بوون لە وردەکاری ڕێککەوتنەکان واژوو لە سەر بڕیارەکان بکەن .
لە کۆتاییدا هەریری دەلێت ، دیارە ئێمە پشتیوانی لە کازمی دەکەیین بەڵام هەوڵی زیاتری ئێمە لە ئەمریکا بۆ ئەوە دەبێت مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەیین