ئەردۆگان دوای ئۆپۆزسیۆن دەكەوێت

 

ئەو هەڵمەتەی کە حکومەتەکەی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆگان دژی ئۆپۆزسیۆن  لە دەرەوە دەستی پێکردووە گەیشتووەتە هیندستان ماڵپەڕی نۆردیک مۆنیتۆر سویدی کە تایبەتە بە کاروباری تورکیا، رۆژی چوارشەممە ئاشکرای کرد

 

لە ماوەی ڕابردوودا هەڵمەتەکانی ئەردۆغان وڵاتانی دەوروبەری شیکردەوە لە تورکیا و ئەوروپا، یەکەم جار گەیشتە باشوری ئاسیا، کە هەزاران کیلۆمەتر لە تورکیاوە دوورە

 

لە بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە مامۆستا و بازرگانە تورکەکانی دانیشتووی هیندستان، لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانەی کە داواکاری گشتیی تورکیا دەریكردون، تۆمەتی تیرۆریان بۆ دەرکراوە

 

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە 21ی کانوونی یەکەمی 2018دا، نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەنقەرە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە دژی 12 هاووڵاتی تورکی دانیشتووی هیندستان

Back to top button