ئێران ترسی لێ نیشتووە

 

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە دووبارەی کردەوە کە ئەمریکا مافی ئەوەی نییە میکانیزمی پەلەپیتكەی سناپباک بەکار بهێنیت بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان بە بڕیاری ژمارە 2231 ی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوتی : ئێمە ماوەی ساڵێک ، دوو سێ ساڵ خۆمان گرتووە و بەردەوام دەبین لە خۆگرتن .

 

ڕوحانی لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە ئێران قسەی کرد و وتی، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە كشاوەتەوه، ئیتر ئەو وڵاتە ناتوانێت میکانیزمی نوێی سزا بەکار بهێنێت

 

ئێستا دۆخی ئابوری ئێران زۆر خراپەو ئەمریكا بە نیازە سزای ئابوری تر بەسەر تاراندا بسەپێنێت

Back to top button