سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : پێویستە پەیڕەوی ناوخۆیی سندوقی خانە نشینی بچێتە بواری جێبەجێکردن

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،  بڕیاری ژمارە 69ی ساڵی 2020ی تایبه‌ت به‌ پەیڕەوی ناوخۆیی سندوقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارە دەچیە بواری جێبەجێکرنەوە ‌.

 

وەک لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 29ی 7ی 2020، پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندووقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پەسەند كردووە بۆیەش  فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، بڕیارەكە جێبەجێ بكەن لە زووترین کاتی گونجاودا .

Back to top button