پۆمپیۆ : داوامان لە بەغدا کردووە بۆ ڕێککەتنی بودجە لە گەڵ هەرێمی کوردستان

لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا کە بە ئامادە بوونی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وفوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەرێوە چوو ، مایک پۆمپیۆ ڕایگەیاند داوامان لە بەغدا کردووە لە سەر پرسی بودجە لە گەڵ هەرێمی کوردستان بەگەنە ئەنجام و واژووی لە سەر بکەن .

 

پۆمپیۆ هاوکات ڕایدەگەیەنێت ئامانجی ئێمە لەو داوایە بۆ سەقامگیری عێراقێکی بەهێزە لە رووی ئابوورییەوە ، بۆیەش پێویستە ناکۆکییەکانی نیوان بەغدا و هەولێر بە دیالۆگ چاررەسەر بێت .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوكاریكردنی مرۆیی بۆ عێراق و له‌ رێگه‌ی رێكخراوی یو ئێس ئه‌‌یده‌وه‌، 2.4 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق كراوه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان.

 

لە دوای قسەکانی مایک پۆمپیۆ فوئاد حوسێن وێرای سوپاسی ئەمریکا گوتی : لە گەڕی دوومی دانووستانەکانی ستراتیژی ئەمڕۆ دا باسمان لە چۆنیەتی دابین کردنی ئاسایشی ناوچەیی کردووە و باسمان لەوەش کردووە بەرژەوەندی کوردستان و بەغدا لە باری ئابووری گرێدراوی یەکترن و دەشتوانن ڕۆڵ بگێڕن لە سەقامگیری ناوچەدا

Back to top button