جڤاتی نیشتیمانی رێگرن لە گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا

خواكوڕك
دوای چەند كۆبونەوەیەكی دوو قۆڵی نێوان پارتی دیموكراتی كورستان و یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان، دانوستانەكان دەچنە قوناخی نوێ‌و ئەمجارە مەلەفی سەربەخۆی سیاسی كوردستانیش دەچێتە سەر مێزی گفتووگۆكانیان, بەم نزیكانە شاندێكی باڵای لایەنە سیاسییەكان بۆ گەنگەشەكردنی پرسی سەربەخۆی كوردستان دەچێتە بەغدا, بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێ‌ كردنی ئەم پرسە لە نێوان پارتی‌و یەكێتی بە ئەگەری پەراوێزخستنی حزبەكەی دەزانێت لە لایەن یەكێتی بە تایبەت بۆ پرسێكی لەم شێوەیە.
بەپێی زانیارییەكانی خواكوڕك ” نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بە نیاز بووە بگەرێتەوە بۆ كوردستان، بەڵام جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكە داوایان لێكردووە لە بەریتانیا بمێنێتەوە و نەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی لەم كاتەدا لایەنگرانیان داوای كار لە بزوتنەوەكەیان دەكەن و ئەگەر بگەڕێیتەوە نیگەرانیەكانی ناو بزوتنەوەی گۆران پەرە دەسێنێت “.
شایەنی باسە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێكەوتنامەی ستراتیژی و كۆبونەوەی هاوبەشیان هەیە و بەرەو هاوپەیمانیەتی نوێ هەنگاو دەنێنن، بزوتنەوەی گۆران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تووشی پوكانەوەی جەماوەری و پەراویزی لە سیاسەتدا بووە .

Back to top button