سەفین دزەیی : لە دانووستانی ستراتیژی نێوان بەغدا و ئەمریکا هەوڵ دەدەیین مافەکانی کورد دەستبەر بکەیین بۆ داهاتوو

 

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ئیستادا وەک ئەندامی شاندی عێراقی و کوردستانی بەشداری دانووستانەکانی ستراتیژی نێوان بەغدا و ئەمریکایە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئامانجی شاندی هەرێمی کوردستانی لەو دانووستانانەدا ئاشکرا کرد .

 

سەفین دزەیی وێڕای ئەوەی ڕەوتی دانووستانەکانی تا بە ئیستا بە ئەرێنی وەسف گرد ، گوتیشی گفتوگۆکانی پێشوو تاکلایەنە بووەو  کورد و سوننە پەراوێزخرابوون بەڵام ئەمجار جیاوازە و ئەمریکا بە چەند مەرج و پێوەرێک لە هاوکاریکردنی عێراق بەردەوام دەبێت و ئەگەر لەی لابدا هەموو یارمەتییەکان دەوەستێنێت .

 

لە بەشێکیتری قسەکانیدا سەفین دزەیی ئاماژە بەوە دەکات هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات پێگە و رۆڵ و مافە دەستوورییەکانی لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانە لەبەرچاو بگیرێت و سوودیش لەو هاوکارییە نێودەوڵەتییانە وەربگرێت کە بۆ عێراق دەنێردرێن ئەگەر رێککەوتن لەنێوان هەردوولا کرا

 

 

Back to top button