ئەمریکا 204 ملیۆن دۆلار پێشکەشی عێراق دەکات

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حسێن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ كۆبوونه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌ باره‌ی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكی عێراقی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ن هاوكاری زیاتری عێراق بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مایك پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حسێنی رایگەیاندووه‌ كه‌ واشنتۆن 204 ملیۆن دۆلاری دیکە وەک هاوکاری مرۆیی پێشکەشی عێراق دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رونیشی کردەوە، ئەم هاوکارییەی ئەمریکا بۆ ئاوارەکانی عێراق، بابەتی تەندروستی، هاوکاری خۆراک و ئاو و دابینکردنی خزمەتگوزاری پاکوخاوێنییە.

ئەم هاوکارییانەی ئەمریکا خزمەتگوزارییە یاسایی و مەدەنییەکان بەهێزتر دەکات و توانای تەندروستی و پەروەردەیی عێراق بەرزدەکاتەوە.

Back to top button