پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی:
به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی قەیران و نەهامەتییەکان بێت لە کوردستان و جیهاندا.
یادی پڕ شکۆی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لە سەر بێت) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
29 ی ذوالحجة