چالاكوانێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ تیرۆر كرا ئه‌مڕۆ دووه‌م چالاكوانه‌ له‌و شاره‌ تیرۆر بكرێـت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ به‌سره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق تیرۆر كران، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له‌ به‌سره‌ چالاكێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای بەسرە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لەگەڵ دەستگیرانەكەیدا درانه‌ به‌ر ده‌ست رێژی گولـله‌

میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ فەلاح حەسناوی چالاكوانی گەنج لەگەڵ دەستگیرانەكەیدا لە ناوەڕاستی بەسرەدا كوژران، ئەمەش چەند كاتژمێرێك لە دوای كوژرانی ژنە چالاكوانی شارەكە ریهام یەعقوب دێت.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چەند چەكدارێكی نەناسراو لەە ناوچەی جەبیلەی بەسرە تەقەیان لە فەلاح و دەستگیرانەكەی كردووە، دەمودەست هەردووكیان كوشتوون.

 

 

ریهام یەعقوب

Back to top button