رووسیا ئێران تومەتبار دەكات

خواكوڕك

گوتەبێژی فەڕمی كرملین دیمیتری بیسکۆف رایدەگەێنێت، ئێران ڕۆڵی نەرێنی دەگێڕێت و ئەو وڵاتەشی تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئاستەنگی بۆ بەشداری کردنی واشنتۆن لە دانوستانەکان دروست کردووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە کۆبونەوەکانی ئەستانە بەبەشداری شاندی حکومەتی سوریاو ئۆپۆزسیۆنی سوریاو تورکیاو ڕوسیاو ئێران بەڕێوە دەچن و ئەمریکاش سەفیری خۆی لە وڵاتی کازاغستان وەک چاودێر ڕاسپاردووە بۆ بەشداری کردن لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا.

پێشتر ناكۆكی لەنێوان ئێران و رووسیا هەبوو، بەڵام ئەمجارە لە بارەی كۆبوونەوەی ئەستانا بەرووی ناكۆكیەكانیان دەركەوتوو، بەهۆی لایەنگیری توندی ئێران لە ڕژێمی سوریا و بەشداری نەکردنی فیعلی ئەمریکا لە دانیشتنەکان چاودێران پێیان وایە گفتوگۆکان ئەنجامێکی ئەرێنی لێ ناکەوێتەوە.

شایانی باسە پێشتر ئێران لەزاری وەزری دەرەوەی خۆی رایگەیاند كە نابێت ئەمریكا بەشداری دانووستاندنی ئاستانا بن، ئەمەش دڵگرانی لەلایان رووسیا لێكەوتەوە و رووسیا ئێرانی تۆمەتبار كرد بەوەی ئاستەنگی دەخاتە بەردەم دانووستاندنەكان.

Back to top button