پێش چوونی كازمی بۆ ئەمریكا ئێرانی چی بە كازمی گوتووە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە”پێش چونی کازمی بۆ ئەمریکا، لە کۆبونەوەی لەگەڵ سیاسیە شیعەکان وئسماعیل ئاقانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی ، ئەوەیان پێ ڕاگەیاندووە : دەبێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ، لە ئەولەویەتی بەرنامەی گفتوگۆکانیان بێت”.
بەڵام زافر عانی جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ” بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ، لەدەرەوەی بابەتی گفتوگۆکانی بەغدا و واشنتنە”.